جووتیاران داوای هاوكاری لە حكومەت دەكەن

09:17 - 2022-07-31
ئابووری
521 جار خوێندراوەتەوە

جووتیاران داوا لە حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەكەن لە كاتی چاندنی گەنم و جۆ كە لە كۆتایی ساڵدا دەستپێدەكات، هاوكارییان بكەن.
نامیق یونس وك نوێنەری جووتیاران لە دەشتی شەمامك رایگەیاندووە: جگە لە وشكەساڵی كە چەند ساڵێكە رووی لە ناوچەكەمان كردووە، بەوهۆیەوە جووتیاران زیانی زۆریان بەركەوتووە، لەهەمانكاتدا گرانبوونی كەرەستە و پێداویستییەكانی كشتوكاڵیی، جارێكی تر توانای جووتیارانی كەمكردۆتەوە لەبەردەوامبوونی كاری كشتوكاڵی بەتایبەت چاندنی گەنم و جۆدا، وتیشی: لە پێناوی دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵدا، پێویستە حكومەت هاوكاریی جووتیاران بكات.
هەولێر، تەها عەبدوڵڵا

بابەتە پەیوەندیدارەکان