دونیا ماجید محه‌مه‌د، په‌یامنێری ده‌زگای میدیایی كوردساته، بڕوانامه‌ی به كالۆریۆسی له بواری رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنیدا به‌ده‌ستهێناوه.
دونیا ماجید به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: به گشتی راگه‌یاندن ئه‌ركێكی قورس و پیرۆز و به‌رپرسیارێتییه، به تایبه‌ت په‌یامنێريی، چونكه ئه‌ركێكی قورستره وه‌ك له بواره‌كانی تری ناو راگه‌یاندن و كاتی زیاتری پێویسته و كه‌سانی بوێر و چاونه‌ترسی ده‌وێت.
وتیشی: پێم باشه، هه‌لی كار و ده‌رفه‌تی زیاتر به ده‌رچووی به‌شه‌كانی راگه‌یاندن بدرێت، ئه‌زموون گرنگه، به‌ڵام لێهاتوويی و شاره‌زایی له ئیتیك و كاری میدیایدا گرنگتره، تا ئێستا ئاسته‌نگی زۆر هه‌یه له‌به‌رده‌م كاركردنی ژنان له راگه‌یاندندا، به‌ڵام هێشتا چه‌ندین ژنی به توانا و دڵسۆز هه‌ن له بواره‌كه‌دان، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ته‌واوی ژنانی رۆژنامه‌نووس ده‌خوازم، خه‌ونم به‌رده‌واميی و باشتركردنی كاره‌كانمه، چونكه له ناخه‌وه راگه‌یاندنم هه‌ڵبژاردووه.
نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د