دوای چوار مانگ داوای لێبووردنی کرد

12:44 - 2022-08-01
هەمەرەنگ
396 جار خوێندراوەتەوە

دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ بەسەر ئەو رووداوەی لە کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار ئەکتەری سینەمایی «ویل سمیس» لەسەر ستەیج زللەیەکی لە «کریس رۆک»دا، «ویل سمیس» لە ئینستاگرامی خۆی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و داوای لێبووردنی لە «کریس رۆک» کرد.
لە قسەکانیدا «ویل سمیس» دەڵێت: «هەوڵمدا پەیوەندی بە «کریس»ەوە بکەم بەڵام ئەو پەیامەی کە ئەو بۆی ناردمەوە ئەوەیە کە «ئامادەنییە قسە بکات» بۆیە پەیامی من بۆ ئەو ئەوەیە کە داوای لێبووردن دەکەم، هەڵسوکەوتەکەم پەسەندکراو نەبوو، من لێرەم هەرکاتێک ویستت قسە دەکەین. هەروەها «ویل سمیس» لە دریژەی قسەکانیدا داوای لێبووردنی لە هەوادارانی کرد بۆ ئەو هەڵسوکەوتەی ماوەی رابردوو نواندویەتی.

دوالاپەڕە

بابەتە پەیوەندیدارەکان