وەفدی ئیمراڵی- دەم پارتی داوای وادەیەكیان كرد بۆ دیدار لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا كاتی دیدارەكە دیاری بكرێت، بە تایبەت كە ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیاری میدیاكارێكدا دوای كۆبوونەوەی گروپی پەرلەمانی ئاكپارتی وتی: دەتوانین كاتێك دیاری بكەین بۆ دیدار.
لەلایەكی دیكەوە، بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەو وڵاتە، وەفدی ئیمراڵی لە 17ی ئەم مانگە سەردانی ئاكەپە و مەهەپە دەكات.