فیلمە نوێکەی تابسی بانوو شاروخان

11:28 - 2022-08-02
هەمەرەنگ
513 جار خوێندراوەتەوە

شانبەشانی «شاروخان» سینەماکاری بۆلیوود، ئەکتەر و ئەستێرەی دیاری سینەمای هیندستان «تابسی بانوو» لە فیلمێکی نوێدا رۆڵدەبینێت. «Dunki» ناوی فیلمە نوێکەیە و دەرهێنەری جیهانیی «راج کۆمار هیرانی» دەرهێنەرێتی. «تابسی بانوو» یەکێکە لە ئەکتەرە تازە پێگەیشتووەکان و لە چەند فیلمێکدا رۆڵی بینیووە.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە رێگەیەکی نایاسایی دەکات بە ناوی «Donkey Flight» کە هاووڵاتیانی هیندستان بە شێوەیەکی نافەرمی لێوەی کۆچ دەکەن و دەچنە وڵاتانی کەنەدا و ئەمریکا.
هەروەها هەواڵە رۆژنامەوانییەکان دەربارەی ئەم بەرهەمە نوێیە و «شاروخان» رایانگەیاندووە کە ئەو ئەکتەرە جیهانییە دەستی بە وێنەگرتنی دیمەنەکانی فیلمەکەی کردووە و بۆ ئەمەش رووی کردۆتە لەندەن، چونکە هەندێک لە دیمەنەکانی فیلمەکە لەوێ وێنەدەگیرێت، ئەمەجگەلەوەی  شاروخان لە پەڕەی تایبەتی خۆی چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە و رایگەیاندووە کە سەرقاڵی کارکردنە لە فیلمێکی نوێدا.
هەواڵە رۆژنامەوانییەکان ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە «شاروخان» ماوەی چەند ساڵێکە لە هیچ فیلمێکی نوێدا بەشداریی نەکردووە و ساڵی 2023 جگە لەم فیلمە چەند فیلمێکی نوێی تر لەسەر شاشەی سینەماکان نمایشدەکرێت کە ئەو ئەکتەرە سینەماییە رۆڵی تێدا دەبینێت و بەمەش ساڵی داهاتوو ساڵێکی پڕ بەرهەم دەبێت لە مێژووی ژیانی هونەری «شاروخان»دا.

ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان