لە رێوڕەسمێكدا لە گەڕەكی دارەكونارەی خانەقین پاركێك بە ناوی شەهیدانی خانەقینەوە ناونرا.
لەمیعە محەمەد كارگێڕی مەڵبەندی هەشتی خانەقین بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە راپەڕینی 11/3/1991ی خانەقیندا نزیكەی 110 شەهید دراوە، ژمارەیەك شەهیدی پارتیزان هەبوون، كە رووبەڕووی هێزەكانی رژێمی بەعس بوونەوە و بە فڕۆكە و تانك و چەكی قورس لێیاندراوە و تا دوادڵۆپی خوێن بەرگرییان كرد و شەهیدبوون، وتیشی: وەك وەفایەك بۆ شەهیدان، ئەو پاركە لە گەڕەكی دارەكونارەی خانەقین بەناوی شەهیدانی خانەقینەوە ناونرا.
ئارۆ سامان