بنكه‌ی ژین، یه‌كێك له ئه‌رك و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆكردنه‌وه و پاراستن و زیندووكردنه‌وه‌ی سامانی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه، هه‌ر له دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 40 ناونیشانی گۆڤار و رۆژنامه و بڵاوكراوه‌ی ئاشكرا و نهێنیی، كه به ئاسانی ده‌ستناكه‌ون، چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، چه‌ند ساڵێكه له هه‌وڵی په‌یداكردنی سه‌رجه‌م ژماره‌كانی (الشراره)ی ئۆرگانی عه‌ره‌بیی (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان)دایه و خۆشبه‌ختانه له كۆی 92 ژماره‌ی، 89 ژماره‌ی لێ په‌یداكردووه، خه‌ریكه كاری پاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ریی ته‌واوده‌بێ.