لە راگەیاندراوێکدا، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق كوژرانی دوو تیرۆریستی داعشی لە خورماتوو راگەیاند.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، هێزەكانی دەزگای هەواڵگری سەربازی لە ناوچەی پەڵكانەی سەر بە خورماتوو بۆسەیەكیان بۆ 4 تیرۆریستی داعش داناوە كە پیلانی هێرشیان هەبووە و لە رووبەروبونەوەكانیشدا دووان لە تیرۆریستەكان كوژراون كە یەكێكیان خۆكوژ بووە و بە پشتێنە بۆمبرێژكراوەكەی خۆی كوژراوە، هاوكات دوو تیرۆریستەكەی تریش برینداركراون .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بۆ رێگریكردن لە دوبارە بونەوەی پیلانی هاوشێوە و بۆ ئاشكراكردنی هەر شانەیەكی نوستوی داعش لە ناوچەكەدا ، ئۆپراسیۆنی گەڕان لە ناوچەكە بەردەوام دەبێت.