لە میدیای ئێرانییەوە

سنە، 130 كەس بریندار بوون

11:47 - 2025-03-20
جیهان
64 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی یاریی ئاگرینەوە، لە پارێزگای سنە لە خۆرهەڵاتی كوردستان زیاتر لە 130 كەس بریندار بوون.
حسێن جەعفەری لێپرسراوی بەشی فریاكەوتن لە زانكۆی پزیشكیی سنە رایگەیاند: لە رێوڕەسمی چوارشەممە سووری و هاتنی نەورۆزی كوردەواری، 131 كەس لە شارەكانی سنە، سەقز، بانە، بیجاڕ، كامیاران، دیواندەرە و مەریوان، بەهۆی یاریی ئاگرینەوە سووتاون كە برینی هەندێكیان زۆر سەختە.
هاوکات، د. مەسعود قەلعە سپی لێپرسراوی بەشی فریاكەوتنی خێرا لە زانكۆی پزیشكیی پارێزگای كرماشان رایگەیاند: لەكاتی بەڕێوچوونی رێوڕەسمی چوارشەممە سووری و هاتنی نەورۆزی كوردەواری 54 كەس لەو پارێزگایە بەهۆی یاریی ئاگرینەوە برینداربوون، لەكۆی ئەو 54 كەسە 47 كەسیان لە رەگەزی نێرن و 7 كەسیشیان لە رەگەزی مێ-ن. وتیشی: زۆربەی ئەوانەی كە سووتاون تەمەنیان لە خوار 18 ساڵە و 27 كەسیان لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشكیدان. 

 

ئا/ وەفا رۆستەمی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان