بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەبوون، جەخت لە بەردەوامی لێکتێگەیشتنی سەرجەم لایەنەکان کرایەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی ئامانجە باڵاکان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پشتگیریکردن لە دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆیی دادگاکان جەختی لەسەر کرایەوە، بەشێوەیەک دەستوور و یاساکان ببنە بنەمای چارەسەری کێشەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی پاڵپشتی لە جێبەجێکردنی دەستوور دەکات و پاراستنیشی بە ئەرکی تەواوی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەزانێت، چونکە ئەوە فاکتەری سەقامگیریی سیاسییە بۆ تەواوی پێکهاتەکانی عیراق.
سەرۆک بافڵ پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ دەسەڵاتی دادوەری دەربڕی و گوتی: بەڕێز فایەق زێدان بەردەوام بە تەواوی توانایەوە پارێزەری دەستوور و یاسا و دەسەڵاتەکان بووە.