بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.
لە کۆبوونەوەکەدا نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەکە کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کێشەکان چارەسەربکرێن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و بەردەوامی دیالۆگی بەرپرسیارانەی نێوان سەرجەم لایەنەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم حکومڕانی لە وڵاتدا.
پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و رێگەخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا گفتوگۆی وردی لەسەرکرا و هەردوولا جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە کە ببێتە مایەی ئارامی زیاتر و خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق.