ئەمڕۆ لە ئامەد زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەشداری ئاهەنگی نەورۆز دەکەن

02:20 - 2025-03-21
کوردستان
105 جار خوێندراوەتەوە

بە بەشداری زیاتر لە یەك ملیۆن كەس، ئەمڕۆ لە ئامەدی باكوری كوردستان رێوڕەسمی ئاهەنگی نەورۆز بە ناونیشانی سەركردایەتی ئازاد، كۆمەڵگەی دیموكراتی، بەڕێوەدەچێت.

لە ئاهەنگەکەدا چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پەیامی هەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد بڵاودەكرێتەوە.

هاوكات كۆمیتەی رێكخستنی نەورۆزی ئامەد بانگهێشتنامەی بۆ هەموو پارچەكانی كوردستان ناردووە، بۆ ئەوەی بەشداری ئاهەنگەكە بكەن، لەلایەن 629 رۆژنامەوانیشەوە روماڵی ئاهەنگەكە دەكرێت.

بەپێی بەرنامەی ئاهەنگە وتاری هاوسەرۆكانی دەم پارتی و هاوسەرۆكی شارەوانی ئامەد و هاوسەرۆكی دەبەپە پێشكەش دەكرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان