راوێژكاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەڵێت، بەهۆی بە ئەلیكترۆنیكردنی حكومەتەوە، پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ داهاتی نانەوتی گەشەی زیاتر بكات.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، بە ئەلیكترۆنیكردنی حكومەت و دامەزراوەكانی و كۆكردنەوەی داهات بەشێوەی دیجیتاڵی لە ساڵی 2024ەوە، كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر زیادكردنی داهات بەتایبەتیش داهاتی نانەوتی.
وتیشی، لە ساڵی رابردوودا داهاتی باج زیاتر لە شەش تریلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، ئەوەش ئاماژەیەكە بۆ بەهێزكردن و بەرزكردنەوەی گەشەی داهات لە رێگەی ئەو سیستمەوە.
دەشڵێت، بە ئەلیكترۆنیكردنی حكومەت هەنگاوێكە بۆ پاڵپشتیكردنی گەنجینەی دەوڵەت و زیادبوونی داهاتی نانەوتی و پێشبینی دەكرێت ئەو داهاتە لە ئەمساڵدا زیاتر ببێت.