عومەر کەروی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە پۆستەکەی دوور خرایەوە

11:34 - 2025-03-24
عیراق
90 جار خوێندراوەتەوە

بەزۆرینەی دەنگی ئەنجوومەن، عومەر کەروی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بەمەبەستی لێپرسینەوە لە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بە بەشداری 11 ئەندام ئەنجومەنەکە کۆبووەوە و بەهۆی متمانە نەکردن بە وەڵامەکانی، بەکۆی دەنگ بڕیاریاندا متمانە لە عومەر کەروی وەربگرنەوە.

دوای بڕیاری ئەنجومەنەکە لە دوورحستنەوەی، عومەر کەروی رایگەیاند، وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی بەشێوەیەکی یاسایی داوەتەوە و دوورخستنەوەکەی بە نایاسایی وەسفکرد.

پێشتریش سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە رایگەیاندبوو، بەڵگەی تەواوی هەیە و دەیسەلمێنێت لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون بێ تاوانە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024، ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، عومەر کەروی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، بەڵام لەلایەن دادگای کارگێڕییەوە گەڕێندرایەوە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان