حکومەتی عیراق بڕیاریداوە باج لە بلۆگەر و کەسایەتییە دیارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەربگرێت و ئەم هەنگاوە لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراقەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتایبەتی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ژمارەی شوێنکەوتووانیان لە 100 هەزار کەس زیاترە.
رێژەی باجەکە بەپێی ژمارەی شوێنکەوتووانی کەسەکە دەگۆڕێت، لە 100 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و دەگاتە 650 هەزار دیناری عیراقی. ئەمەش ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لە رێگەی پەیجەوە داهاتیان هەیە، باج بدەن.
هاوکات بەپێی بڕیارەکە، ئەو بابەتانەی کە لەلایەن کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاودەکرێنەوە، دەبێت لە بەرژەوەندیی کۆمەڵگەدا بن و پارێزگاری لە بنەما ئەخلاقییەکان بکەن