د.یوسف گۆران: بەهیواین گوڕوتینێکی نوێ بەمەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتی بدەین

06:38 - 2022-08-03
کوردستان
583 جار خوێندراوەتەوە


ئەمڕۆ چوارشەمە 2022/8/3 د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی،  پێشوازیی کرد لە هەڤاڵان ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەهمی بورهان و رابیحە حەمەد، ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە بەمەبەستی پیرۆزبایی د. یوسف گۆران وەک لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی سەردانی مەڵبەندەکەیان کرد.

لە دیدارەکەدا هەڤاڵان هیوای سەرکەوتنیان بۆ د.یوسف گۆران خواست و هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەکیان بۆ دووپاتکردەوە، لەبەرامبەردا  د. یوسف گۆران بەڵێنی دوپاتکردەوە  بۆ باشتر خزمەتکردن بەخەڵکی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

وتیشی: بەهیواین بەپشتیوانی هەموو لایەک لەم ئەرکەدا بتوانین گوڕوتینێکی نوێ بە یەکێتی و مەڵبەندەکە ببەخشین کە لە ئاست ئەم متمانەیەدا بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان