ئایە عیسام میدیاكار، بۆ کوردستانی نوێ :

هەرچەندە پاڵپشتێكی ئەوتۆم نەبووە، بەڵام خێزانەكەم هاندەرم بوون

11:05 - 2025-03-26
دیدار
59 جار خوێندراوەتەوە

میدیاكار ئایە عیسام، ساڵی 2003 لە شاری كەركوك چاوی بە دنیا هەڵهێناوە و دەرچووی بەشی راگەیاندنی كۆلێژی ئادابی زانكۆی كەركوكە، ئێستا بێژەری هەواڵی زمانی عەرەبیيە لە كەناڵی ئاسمانیی كەركوك.
ئایە عیسام بە دوالاپەڕەی وت: لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە رێگەی خوێندنی زانكۆوە چوومە بواری راگەیاندن و رۆڵیشم هەبوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، دواتر بەشی عەرەبی هەواڵی كەناڵی ئاسمانی كەركوك باوەشی بۆ كردمەوە.
وتیشی: هەرچەندە پاڵپشتێكی ئەوتۆم نەبووە، بەڵام خێزانەكەم هاندەرم بوون تا درێژە بە تواناكانم بدەم، هاوكات هەست بە بەرپرسیارێتییەكی گەورەش دەكەم، چونكە تەنها نوێنەرایەتی خۆم ناكەم، پەرۆشیشم بۆ گەشەپێدانی بەردەوام، بە تایبەتی كاركردن لەگەڵ هاوكارەكانم لەو كەناڵەدا لەبەرئەوەی هاندانێكی بەردەوامم پێدەبەخشێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی پیشەییم و پێشكەشكردنی ناوەڕۆكێكی مانادار كە بە شەفافی و پیشەیی رەنگدانەوەی واقیع بێ، هیوادارم نموونەی بەهێز و كاریگەربم لەبواری میدیادا بۆ ئەوەی كاریگەرییەكی پۆزەتیڤ لە  بواری میدیادا بەجێبهێڵم.
رزگار شوانی - كەركوك

بابەتە پەیوەندیدارەکان