نۆیەم ساڵیادی ماڵئاوایی شێرکۆ بێکەس

10:14 - 2022-08-04
هەمەرەنگ
494 جار خوێندراوەتەوە

باخەڵ

چوومە باخەڵی کۆنسێرتێکەوە
لە خەوما بووم بە: پەڕێکی دەم با.
چوومە باخەڵی چیرۆکێکەوە
لە خەوما بووم بە: شەپۆلی زەریا.
چوومە باخەڵی تابلۆیەکەوە
لە خەوما بووم بە: زەردەی سەر چیا.
چوومە باخەڵی خۆشەویستەوەو
لە خەوما بووم بە: 
شای عاشقانی 
هەر هەموو دنیا!

بابەتە پەیوەندیدارەکان