سەرۆکى تیمی نیشتمانیی پرۆژەکانی وزەی نوێبووەوە لە عیراق رایگەیاند، 150 کۆمپانیا ئامادەن وەبەرهێنان لە وزەى نوێبووەوە لە عیراقدا بکە، هاوکات حکومەتى عیراقیش زەوى کشتوکاڵى بۆ دروستکردنی پرۆژەکانی وزەى نوێبووەوە دابینکردووە.
نەسیر کەریم راشگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی پاڵپشتییەکی گەورەی پرۆژەکانی وزەی نوێبووەوە دەکات و جەخت لەکەمکردنەوەی قورسایی سەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکەیان کار دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە و پرۆژەی گەورەی بەرهەمھێنانی وزەی نوێبووەوە دروستبکرێت و هاوڵاتییان سوودی لێوەربگرن و بەوەش هیچ ئەرک و خەرجییەک ناکەوێتە ئەستۆی حکومەت.
وتیشی، هاوینی داهاتوو لە سەرانسەری عیراق دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە و لەم بوارەشدا حکومەتى عیراق زەوی کشتوکاڵی بۆ ئەو پرۆژانە دابینکردووە.