دادگای نێوبژیوانی لەندەن: دەبێت کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی قەرەبووی هەرێم بکاتەوە

01:38 - 2025-04-06
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی تورکی رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ دادگای نێوبژیوانی لەندەن ئاگاداری كردونەتەوە، دەبێت قەرەبووی دواكەوتنی كارەكانیان لە كێڵگەكانی نەوت بدەنەوە بە هەرێم؛ حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دەبێت کۆمپانیاکە نزیکەی 27 ملیۆن دۆلارمان وەک قەرەبوو بداتەوە.

،حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە دۆسیەی نێوبژیوانی دژی کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد (GEMBBL) قەرەبووی بەرچاوی تێچووی یاسایی دەکرێتەوە.

دەشڵێت، لە 4ی نیسانی 2025، دادگای نێوبژیوانی لەندەن بڕیاری کۆتایی خۆی سەبارەت بە تێچوونەکان دەرکرد و بەپێی بڕیارەکە، دەبێت کۆمپانیاکە بڕی 26 ملیۆن و 868 هەزار و 905 دۆلار و 29 سەنت وەک قەرەبوو بدات بە هەرێم، لەگەڵ سوودی دوای بڕیارەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ كۆمپانیای گەنەل ئینێرجی توركی رایگەیاند، دادگای نێوبژیوانی لەندەن بە بڕیارێك ئاگاداری كردوونەتەوە، بەرانبەر دواكەوتنی كارەكانیان لە دوو كێڵگەی نەوت و پابەندنەبوونیان بە گرێبەست، دەبێت زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بدەن بە حكومەتی هەرێم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان