نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیسپانیا، بە هاوكاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، رێوڕەسمێكی پڕ چالاكیی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی كوردی و جەژنی نەورۆزەوە، رێكخست.
لە رێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەك لە نوێنەری وڵاتان و كەسایەتیی كورد و ئیسپانی ئامادەبوون، گروپی موزیكی خاك چەند چالاكییەكی هونەری و كەلتورییان پێشكەشكرد، هەروەك ژمارەیەك وتار خوێنرانەوە، لە وتاری وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتبوو «بەبایەخەوە دەڕوانینە ئەم چالاكیانە، كە هۆكارێكن بۆ ناساندنی فەرهەنگ و كەلتوری نەتەوەی كورد».