لەکاتێکدا کە هەموو ئەوروپییەکان بەو بڕیارە نیگەرانن، بەڵام گۆڤاری شپیگل ئۆنلاینەی ئەڵمانی لە ستوونێکدا لەسەر ئەو بابەتە، پێیوایە بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی ئەوروپا کۆتایی دێت، چونکە گۆشەگیریی ئەمریکا دەرفەت بۆ ئەوروپاش دەڕەخسێنێت و بازرگانیی جیهانی کاراتر دەبێت و بەرهەمی ئابووری زۆر زیاد دەکات، ئەگەر کێشوەرەکە سوود لەو دەرفەتانە وەربگرێت کە لە ساڵانی داهاتوودا دەڕەخسێن، بۆ نموونە لە رێگەی رێککەوتنی بازرگانیی زیاترەوە و لە کۆتاییدا دەتوانێت باشتر بێت لەوەی کە ئێستا ملکەچی لۆژیکی ئەمریکا بێت.