رۆژنامەی نافتیمپۆریکی یۆنانی نووسیویەتی: مێژوو پێمان دەڵێت کە ئەمە ئەنجامێکی باشی نابێت، چونکە باجەکانی ترەمپ، Smoot-Hawley یشی تێپەڕاندووە کە لە ساڵی 1930دا لە ئەمریکا راگەیەنراو باجی لەسەر زیاتر لە 20 هەزار بەرهەم بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزکردەوە و ئەنجامێکی خراپی ئابووریی گەورەی بۆ ئەمریکا و هەموو جیهان لێکەوتەوە، چونکە روونە کە ئەو بڕیارانە رێوشوێنی تۆڵەسەندنەوەی هاوشێوە بەشوێن خۆیدا دەهێنێت.