ماوەیەك پێش ئێستا وه‌ك هێمایه‌ك بۆ به‌رهه‌می توور كه ناوبانگی به سنووره‌كه‌داوه له چوارڕیانی گرده‌گۆزینه له سنووری گه‌رمیان په‌یكه‌ری توور دانرا.
ژینگه‌پارێزانی گه‌رمیان، چ وه‌ك رێكخراوی ژینگه‌پارێزی گه‌رمیان به نوسراوێك سێ پێشنیاری ژینگه‌ییان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار كرد، یه‌كێك له‌و پێشنیارانه دروستكردنی نیشانه‌یه‌ك یان په‌یكه‌رێك بوو بۆ به‌رهه‌می (تور - ترپ) له چوارڕییانی گرده‌گۆزینه‌ی سه‌ر به قه‌زای كه‌لار، چونكه ئه‌و شارۆچكه‌یه به به‌رهه‌مهێنانی سه‌وزه‌ی جۆراوجۆر به ناوبانگه، رێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی له 19/2/2025 به هاوكاری شاره‌وانی گرده‌گۆزینه و به ئاماده‌بوونی به‌شێك له جووتیاران و میدیاكار و ژینگه‌پارێزان، په‌یكه‌ری توره‌كه‌یان له فلكه‌ی گرده‌گۆزینه دانا.
حسێن عه‌زیز