ئه‌مڕۆ، رۆژی جیهانیی ته‌ندروستییه، ئه‌م رۆژه بانگهێشتی هه‌موو جیهان ده‌كات بۆ جه‌خت خستنه سه‌ر ئاڵه‌نگاریه‌كی ته‌ندروستی كه كارییگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو جیهان هه‌یه به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌موو جیهان ده‌ڕه‌خسێت بۆ كاركردنێكی به كۆمه‌ڵ له‌پێناو پاراستنی خه‌ڵك و سه‌لامه‌تیاندا.
ئه‌مساڵیش بڕیاره رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌م یاده به درووشمی «سه‌ره‌تایه‌كی ته‌ندروست له پێناو داهاتوویه‌كی گه‌شدا» بكاته‌وه له رێگه‌ی هه‌ڵمه‌تێكه‌وه ماوه‌ی ساڵێك ده‌خایه‌نێت، له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌دات بۆ خستنه گه‌ڕی هه‌موو تواناكان له‌پێناو كۆتاییهێنان به دیارده‌ی مه‌رگی دایك و كۆرپه‌كان و دانانی ته‌ندروستی ژن و خۆشگوزه‌رانی له پێشینه‌ی كاره جیهانییه‌كاندا بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ و پاراستنی ته‌ندروستی ژنانی دووگیان.
نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د