دەمانچەی پلاستیک

11:49 - 2022-08-04
هەمەرەنگ
388 جار خوێندراوەتەوە

لە بیرمە کاتێک منداڵ بووم دەمانچەیەکی زۆر جوانم کڕی لە پلاستیک دروستکرابوو فیشەکێکی تەپەدۆری توندی پێوە بەسترابوو، ئەوەی روویدا کەوتە پشت دۆڵابە زەبەلاحەکەی ماڵەکەمانەوە، ئەوەش مانای وابوو بۆ هەتا هەتایە و تەنیا دوای یەک رۆژ لە بەکارهێنان ونبوو، زۆر گریام زیاتر لە بێوەژنی نێو ئەفسانەکان و بەدڵێکی خەمبار و قورسەوە خەوتم، ئەو کاتە تەمەنم نۆ ساڵان دەبوو.
لە تەمەنی سی ساڵیدا ماڵ گواستنەوە دەستیپێکرد، دارتاشێک هات تا دۆڵابە زەبەلاحەکە هەڵبوەشێنێت، لێرەدا تووشی شۆک بووم کاتێک دەمانچەکەم لە پشت دۆڵابەکەوە دەرکەوت بە خۆڵ و تەلی جاڵجاڵۆکە داپۆشرابوو، وەکو مینێک لە دەریای یادگارییەکاندا بتەقێتەوە، کاتێک دەستم لێدا دڵم سست بوو، هەمان هەستی ئەو رۆژی هەینییەم بۆ هاتەوە پێش 21 ساڵ، ئەگەر خۆم نەگرتایە بە شووقەکەدا راکەڕاکم پێوە دەکرد و نیشانەم لە دارتاشەکە دەگرتەوە و بە دەمم دەنگی پێکەنیناویم دروست دەکرد.

د.أحمد_خالد_توفيق

بابەتە پەیوەندیدارەکان