ئیسرائیل: زیاتر لە 16 هەزار سەربازمان لەژێر lرەسەری دەروونی و جەستەیی دان

01:02 - 2025-04-07
جیهان
34 جار خوێندراوەتەوە

ئیسرائیل ژمارەی ئەو سەربازانەی راگەیاند کە بەهۆی شەڕی غەززەوە لە رووی جەستەیی و دەروونی؛ بە زەبری جەنگەوە دەناڵێنن و لەئێستادا چارەسەر وەردەگرن.

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، نزیکەی 16 هەزار و 500 سەربازیان بەهۆی شەڕی غەززەوە چارەسەر وەردەگرن، کە حەوت هەزار و 300 سەربازیان توشی گرفت یان نەخۆشی دەروونی بوون.

ئەوەشی خستە روو، بە گشتیی ئەو سەربازانەی گرفتی دەروونیان هەیە، بەدەست شۆکی دوای جەنگ، خەمۆکی و دڵەڕاوکێی توندەوە دەناڵێنن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا چەندین تیمی پزیشکی دەروونی و توێژەریی دەروونیان بۆ چارەسەرکردنی سەربازەکان دابین کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان