هێمن ئەحمەد
بەشێك لە مامۆستایانی سەر بە میلاكی پەروەردەی عیراق، لە بەردەم بینای پەروەردەی كەركوك گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی و داوای جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان دەكەن.
مامۆستا عەلی محەمەد رێكخەری گردبوونەوەكە، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: داواكارییەكانمان بریتین لە هاوتاكردنی مووچەكانمان هاوشێوەی فەرمانگەكانی دیكەی عیراق، دابینكردنی پارچە زەوییەكی شایستە، زیادكردنی دەرماڵە و كرێی هاتوچۆی مامۆستایان.
لەوبارەیەوە، پەروین فاتیح سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: وەكو ئەنجومەن بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی لە داواكاریی مامۆستایان دەكەین، چونكە داواكارییەكانیان رەوان، وتیشی: داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین بێنە سەر هێڵ و داواكاریی مامۆستایان جێبەجێ بكەن.