بە چاودێریی بەشی پەرستاری پەیمانگەی KTI، لە هۆڵی كۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ تەیب، پانێڵێك بەناونیشانی״چارەسەر و هۆشیاریی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان״ بەڕێوەدەچێت.
پانێڵەكە سەعات 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەدەچێت بە بەشداری:
د. زامدار كەریم پزیشكی پسپۆڕی دەروونی- پانێڵست، د. زانیار ئاغال پزیشكی پسپۆڕی هەناوی - پانێڵست، ژوان عەلی نامق- پانێڵست، نوێنەری دەزگای ئاسایشی هەرێم لە لیژنەی هەڵمەتی هۆشیاریی نیشتمانی لە ئەنجومەنی وەزیران، م. هەردی حەسەن بەڕێوەبەری پانێڵ، مامۆستا لە بەشی پەرستاری KTI.