تەهاعەبدوڵڵا
تالیب خالید لێپرسراوی راگەیاندنی سەرۆكایەتیی دەزگای گشتیی كاروباری مین بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بە ئامانجی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی، وەك دەزگای گشتیی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان، ئاگاداری و رێنمایی خۆپارێزیمان بڵاوكردۆتەوە، وتیشی: هەوڵەكانی دەزگای كاروباری مین بۆ پاككردنەوەی سەرجەم ناوچە مینڕێژكراوەكان بەردەوامە، بەڵام بەهۆی چەندین هۆكاری تەكنیكی و جوگرافی و دارایییەوە نەتوانراوە تەواوی ناوچەكان پاكبكرێنەوە، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان خۆیان لە مەترسییەكانی مین بپارێزن.