لە میدیای تورکییەوە

ناكۆكی توركیا و ئیسرائیل لە سوریا

11:50 - 2025-04-09
جیهان
53 جار خوێندراوەتەوە

ئۆدێد ئیلام بەرپرسی پێشووی مۆساد لە وتارێكدا كە لە ئیسرائیل هایۆم بڵاوكراوەتەوە نووسیویەتی: توركیا و ئیسرائیل لە سوریادا بەرەو ململانێ دەڕۆن، پێیوایە «دوای رووخانی رژێمی بەعس، واقیعێكی ستراتیژیی زۆر كێشەدار سەریهەڵداوە».
ئیلام لە وتارەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە: ئیدارەی تەلئەبیب تا ئێستا سەرنجی لەسەر ئێران بووە و دەڵێت «ئێستا یاریزانێكی نوێ هەیە، توركیا دووەم بەهێزترین سوپای هەیە لە ناتۆدا»، ئیلام رایگەیاند: مەسەلەكە ئەوە نییە كە ململانێكە روودەدات یان نا، بەڵكو كەی روودەدات، ئیلام راشیگەیاندووە: سوپای ئیسرائیل لە چەند هەفتەی رابردوودا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هەندێك ناوچەی سوریا ئەنجامداوە، چونكە ئیسرائیل زۆر نیگەرانە لەو هەواڵانەی باس لە دانانی بنكەی سەربازیی توركی دەكەن لە سوریادا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئیلام، پێویستە ئیسرائیل داوای هاوكاریی لە ئەمریكا بكات، ئیلام نووسیویەتی: ئەمریكا لە پرسی نفوزی توركیا بێدەنگە، پێویستە ئیسرائیل داوای هاوكاریی لە ئەمریكا بكات بۆ راگرتنی توركیا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان