ئەلپارسلان بەیرەكتار وەزیری وزە و سامانە سروشتییەكانی توركیا، لە بەیاننامەكەیدا سەبارەت بە ئەمریكا رایگەیاند: دەزانین كە توانای هاوكاریی وزەی نێوان هەردوو وڵات تاڕادەیەك بەرزە، پێمانوایە كە پێویستە ئەم توانایە بە هاوبەشیی درێژخایەن بەهێز بكرێت.
ئەو قسانەی وەزیری وزە و سامانە سروشتییەكانی توركیا لە كاتی پێشوازی لە خوش چۆكسی جێگری باڵای ژووری بازرگانیی ئەمریكا و وەفدی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریكا بوو كە سەردانی ئەو وەزارەتەی توركیایان كردبوو.
بەیرەكتار، لە پۆستێكدا لە ئەكاونتی سۆشیال میدیای ئێكس، رایگەیاند: دیدگاكانیان سەبارەت بە وزە و كانەكان، وەك بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سروشتیی توركیا، بەرنامەی وزەی ئەتۆمی، نەخشەڕێگەی وزەی نوێبووەوە و كاركردن لەسەر مینە گرنگەكان، وەك یەك بووە.