دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆشكی سپی، جەختی لەسەر گرنگی رۆڵی توركیا لە سوریا و پەیوەندییە زۆر باشەكانی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كردەوە و رایگەیاند: ئەو كەسێكی زۆر بەهێز و زیرەكە، كارێكی كرد كە كەسی دیكە نەیتوانی (لە سوریا) بیكات.
ترەمپ دەڵێت: پەیوەندییەكی زۆر باشم لەگەڵ كەسێكدا هەیە بەناوی ئەردۆغان، دەزانم رۆژنامەنووسان دڵتەنگن بەوەی من كەیفم بە ئەردۆغان دێت، بەڵام من خۆشمدەوێت و ئەویش منی خۆشدەوێت، هەرگیز هیچ كێشەیەكمان نەبووە.
لە وەڵامی لێدوانەكانی نەتانیاهۆ كە دەڵێت «كێشەی لەگەڵ توركیا هەیە لە سوریا»، ترەمپ وتی: دەتوانم هەر كێشەیەكتان لەگەڵ توركیا لەبارەی سوریاوە هەبێت چارەسەری بكەم.