بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عەمرەی هەرێم:

ئەوانەی ئێستا لە عەمرەن دەبێت بەر لە كۆتایی مانگ بگەڕێنەوە

12:49 - 2025-04-09
کوردستان
56 جار خوێندراوەتەوە

بە ئامانجی دووبارەنەبوونەوەی رووداوەكانی ساڵی رابردوو، حكومەتی سعودیە پێدانی ڤیزای راگرت و چەند بڕیارێكیشی دەركرد.
كاروان ستونی بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عەمرەی هەرێم، لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا، زانیاریی لەبارەی بڕیارەكانی وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە ئاشكراكرد و وتی: هەر كەسێك لەدوای 29/4/2025 لە وڵاتی سعودیە بمێنێتەوە، بە سەرپێچیكار دادەنرێت و سزادەدرێت، بۆیە دەبێت ئەو كەسانەی ئێستا لە گەشتی عەمرەن، بەر لە كۆتایی مانگ بگەڕێنەوە و بڕیارەكە كۆمپانیا و دامەزراوەكانیش دەگرێتەوە.
باسی لەوەشكرد كە حكومەتی سعودیە رێكاری توندی گرتووەتەبەر بۆ رێگەگرتن لە حەجی نایاسایی وەك ساڵی رابردوو، كە راگرتنی ڤیزە لەو چوارچێوەیەدایە و بڕیارەكەش تا دوای فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەبێت.
تەها عەبدوڵڵا

بابەتە پەیوەندیدارەکان