ئەمڕۆ كۆنفرانسی دیداری یەكێتی بەڕێوەدەچێت لێپرسراوی مەڵبەندی 24 بۆ کوردستانی نوێ :

یەكێتی و راپەڕین لێكدانابڕێن

12:51 - 2025-04-09
کوردستان
61 جار خوێندراوەتەوە


لێپرسراوی مەڵبەندی راپەڕین، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ رایگەیاند: بە باشی خۆمان بۆ كۆنفرانسی دیدار لە سنوورەكەدا ئامادەكردووە، كە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت.
جەزای سەید مەجید ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەڕین، وتیشی: یەكێتییەكانی سنوورەكە بەپەرۆشەوە چاوەڕێی ئەمڕۆن، ئاشكراشە خەڵكی راپەڕین و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دووانەیەكی لێكدانەبڕاون، بۆیە دەیانەوێت رۆڵیان لە نوێكردنەوەی حزبەكەیاندا هەبێت و پێشنیاز و تێبینییەكانیان وەربگیرێت، بۆ ئەوەش لە كۆنفرانسی دیداری راپەڕیندا نۆ لیژنەی تایبەتمەند پێكدەهێنرێت و كارەكان بەڕێوەدەبەن.
جێگر خدر

بابەتە پەیوەندیدارەکان