قوباد تاڵەبانی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، نووسینێكی لەسەر مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی:
ئەستێرەیەكی درەوشاوە، كە هەرگیز لە ئاسمانی كوردستان ئاوانابێت. رۆشنبیرێكی مەزن، سەركردەیەكی گەورەی خەباتی رزگاریخوازیی، لە پێشەنگەكانی رۆژنامەگەریی كوردی، ئەو شاعیر و نووسەرە مەزنەی؛ ژان و ئازارەكانی گەلەكەی دەنووسییەوە.
باپیرەی خۆشەویست و مامۆستا و پەروەردەكاری مەزنم، یاد و ناوت بۆ هەمیشە لەناو دڵمدا زیندووە..