مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە رێوڕەسمی رۆژی نیشتمانیی تەكنۆلۆجیای ناوەكی لە تاران رایگەیاند، وڵاتەكەمان هەرگیز هەوڵی نەداوە بۆمبی ئەتۆمی هەبێت، نامانەوێت نە ئێستا هەمان بێت نە داهاتوو.
جەختیكردەوە، ئێران هەمیشە بە دوای ئاشتیدا دەگەڕێت و لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەیە پێشوازیی لە وەبەرهێنەرانی ئەمەریكی و هەموو وڵاتێكی دیكە بكات.
سەبارەت بە دانووستانی چاوەڕوانكراوی نێوان ئێران و ئەمەریكا لە رۆژی شەممەی داهاتوو، پزیشكیان وتی: "ئێمە بۆ دانوستان ئامادەین، بەڵام بە شێوەیەكی راستەوخۆ نا، بەڵكو بە ناڕاستەوخۆ.