بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەبوون، ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لە هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی وڵات کرایەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا لەبارەی رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بیروبۆچوونیان ئاڵوگۆڕکرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و موسەنا سامەڕائی جەختیان لەسەر پێویستی پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکانی عیراق و دەستەبەرکردنی دادپەروەری لە نێوانیاندا کردەوە، وەکو ئەوەی لە دەستووردا هاتووە.