سه‌رۆك بافڵ و محەمەد شیاع سودانی جەختیان لە خزمەتکردنی تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق کردەوە

10:54 - 2025-04-10
عیراق
75 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەغدا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین پێشهات و رووداوەکانی عیراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای لە سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد رێگەنەدات ململانێ سیاسییەکان ببنە بەربەست لەبەردەم ناردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بە جێبەجێکردنی دەستوور کرد و جەختیان لە خزمەتکردنی تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عیراق کردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان