سایتی شەفافیەت بڵاویکردووەتەوە، داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 5 بۆ 11 ی ئەم مانگە، بڕی 5 ملیار و 711 ملیۆن و 443 هەزار و 450 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، راگەیاندووە، کە لە رۆژی 5 بۆ 11ی ئەم مانگە، کە داهاتی هەفتەی رابردووە، 5 ملیار و 711 ملیۆن و 443 هەزار و 450 دینار بووە، بەجۆرێک كە 68%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 32%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.