كەشناسی هەرێم : نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت

12:26 - 2025-04-12
کوردستان
46 جار خوێندراوەتەوە

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشی بۆ ئەمڕۆو سبەینێ‌ بڵاو كردەوەو بەپێی پێشبینییەكان نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەكانی باكوور و رۆژئاوای هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمەبارانی پچڕپچڕ، پلەی گەرمی لە تۆمارەكانی دوێنێ نزیكدەبێتەوە”.

بۆ سبەی یەكشەممە كەشناسی پێشبینی دەكات ، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەبارانی پچڕپچڕ لەهەندێك كات و شوێن، پلەی گەرمی لە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ نزیكدەبێتەوە”.

بابەتە پەیوەندیدارەکان