کۆشکی سپی: کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە گفتوگۆ و دیپلۆماسی چارەسەر بکرێن

11:18 - 2025-04-12
جیهان
46 جار خوێندراوەتەوە

لە راگەیێندراوێکدا، سەبارەت بە گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران، 
کۆشکی سپی رایگەیاند،  گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران ئەرێنی و بونیادنەر بوون، ئەمەش دوای ئەو دیدارە دێت کە ئەمڕۆ لە مەسقەت، لە نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات ئەنجامدرا.

بەپێی راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەزیری دەرەوەی ئێرانی دڵنیاکردۆتەوە کە لە لایەن سەرۆکی ئەمریکاوە راسپێردراوە "بۆئەوەی تا بکرێت، لە رێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات چارەسەر بکرێن.

راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەش کردووە: ئەو کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجامدرا، هەنگاوێکە بۆ بەرەو پێش بردنی هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی ئەنجامێک کە سودی بۆ هەردوولا هەبێت.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە: هەردوولا رێککەوتن شەممەی داهاتوو جارێکی دیکە کۆببنەوە و بەردەوامبن لە گفتوگۆ.

ئەم لێدوانە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانی عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەهەمان شێوە گفتوگۆکانی بە بونیادنەر وەسفکردبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان