رامین مێهمان پەرست وتەبێژی پێشووتری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گفتوگۆكانی نێوان ئێران و ئەمریكا دەڵێت: دانوستانەكان پێویستە، بەڵام كافی و بەس نییە.
ئەو دیپلۆماتكارەی ئێران باس لەوەشدەكات، ئێستا دەرفەتی رێككەوتن زیاترە لە دەرفەتی جەنگ، دۆخی سیاسی ئەمڕۆ لەبری ئەوەی جێی نیگەرانی بێت، ئامادەی رێككەوتنێكی گونجاوە، گۆڕانكارییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان و هەروەها ئەو تایبەتمەندییانەی كە كەسایەتی ترەمپ هەیەتی، كەشێكی وای بۆ رێكەوتن خوڵقاندووە كە لە هەر زەمەنێكی تر گونجاوتر و لەبارترە.