گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریكا بەڕێوەچوو، ئاژانسی ئیسنا - ی ئێران بڵاویكردەوە كە گفتوگۆکە ماوەی 2:30 دەقیقەی خایاندووە و دوای كۆتاییهاتنی گفتوگۆكەش عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و سیتۆ ویتكاف نوێنەری ئەمریكا بۆ چەند خولەكێك راستەوخۆ یەكتریان بینیوە و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆكان دووبارە دەستپێبكاتەوە.
هاوكات بەدر ئەلبو سەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان رایگەیاند: گفتوگۆی نێوان وەفدی ئێران و ئەمریكا لە كەشێكی دۆستانەدا بەڕێوەچووە.