بەپێی پلانی پێنتاگۆن، هێزەکانیان لە بنکەی جاسیونکای سەر سنووری پۆڵەندا دەکیشێتەوە کە بە پشتیوانێکی گەورە بۆ ئۆکرانیا دادەنرێت. رۆژنامەی یونیەن کە لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا دەردەچێت، نووسیویەتی: «ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە هەموو ئەوروپادا کەم دەکاتەوە و لەوە دەچێت بۆ شوێنێکی تریان ببات کە پێوستییەتی. رۆژنامەکە پێیوایە ئەمریکا خۆی بۆ جەنگێکی دیکە ئامادە دەکات، ئەویش جەنگێکی گەورەیە و لەوانەیە لەگەڵ چین یان ئێراندا رووبدات.