بەبۆنەی پەسندکردنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم هەڵەبجەییە تێکۆشەر و قارەمانەکان، کەسوکاری شەهیدان و کیمیابارانکراوانی هەڵەبجە دەکەم.
ئەمڕۆ کە (٣٧)ەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفالە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەیەکگرتوویی و یەکدەنگی توانیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەند بکەن و مژدانە بدەنە هەڵەبجەییەکان، سوپاسی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان و سەرجەم هێز و لایەنە عێراقییەکان دەکەم کە پاڵپشت و پشتیوان بوون لە پەسندکردنی ئەم یاسایە.
دووبارە پیرۆزبایی خۆم لە خەڵکی تێکۆشەری پارێزگای هەڵەبجە دەکەم، بەهیوام بەهەمان رۆحیەتەوە، بە یەکگرتوویی و یەکگوتاری خەبات بکەین بۆ گەیشتن بەئاواتە بەدی نەهاتووەکانمان.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی