یادی 77 ساڵەی هێرۆشیما

09:39 - 2022-08-07
ڕاپۆرت
314 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دیاری سابیر

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 77 ساڵ بەسەر بۆمبارانكردنی هێرۆشیما بە چەكی ئەتۆم، دوێنێ هەزاران هاووڵاتی ژاپۆنی لە پاركی ئاشتیی لە ناوەڕاستی شارەكە كۆبوونەوە ‌و رێوڕەسمێكیان رێكخست. 
لە رێوڕەسمەكەدا كە ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز ‌و نوێنەرانی وڵاتان ‌و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئامادەیبوون، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، رایگەیاند: چەكی ئەتۆم گەرەنتیی سەلامەتیی جیهان ناكات، بەڵكو تەنها مەرگ ‌و ماڵوێرانی دەهێنێت ‌و دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ چارەكە سەدە بەسەر بۆمبارانكردنی هێرۆشیما بە چەكی ئەتۆم، دەبێت ئەو راستییە تێبگەین.
سەرچاوە: ئاژانسەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان