دژی بڕینی دەرماڵەکانیان بەشێک لە خانەنشینانی پێشمەرگە لەپێش بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە لە شاری سلێمانی گردبوونەوە.
ژمارەیەک لەو خانەنشینانە رایانگەیاند، لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەنیان لە مانگەکانی یەک، دوو و سێ بڕاوە و داواشدەکەن، گرفتەکانیان چارەسەر بکرێت و دەرماڵەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە، لەگەڵ پێدانی پاداشتی خانەنشینی، کە فەرمانی وەرگرتنیان هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا پێیان نەدراوە.
خانەنشینانی پێشمەرگە، دەڵێن لەگەڵ بڕینی دەرماڵەکانیان، کۆکراوەی شەش مانگی مووچەیان بۆکراوە، بەڵام وەریان نەگرتووە.
داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، بەدەنگیانەوە بچن و گرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.
شایانی باسە خانەنشینانی پێشمەرکە بڕی 70 هەزار دینار بۆ خێزان و بڕی 15 هەزار دینار بۆ هەرمنداڵێک لە مووچەکانیان بڕدراوە و ژمارەی ئەو خانەنشینانەی دەرماڵەکانیان بڕدراوە، نزیکەی شەش هەزار خانەنشینەو داوای چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەن.