״سەربازگەی تۆپزاوا بكرێت بە مۆنۆمێنت״

12:55 - 2025-04-16
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، رایدەگەیەنێت: بە نووسراوی رەسمی داوایان لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كردووە، سەربازگە كۆنەكەی گوندی تۆپزاوای خوارووی كەركوك بكرێت بە مۆنۆمێنت.
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، عەبدوڵڵا میروەیس ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، رایگەیاند: بە نووسراو و ئیمزای ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، داوا لە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و هەردوو دەزگای شەهیدانی عیراق و وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێم كراوە كاری جددی بكرێت بۆ ئەوەی سەربازگەی تۆپزاوا بكرێت بە مۆنۆمێنت.
هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان