دیمیتریس هوپیس سەرۆك ئەركانی گشتیی یۆنان لەكاتی پێشكەشكردنی زانیاریی سەبارەت بە هەوڵەكانی مۆدێرنیزاسیۆنی سەربازیی وڵاتەكەی لە دەیەمین كۆڕبەندی ئابووریی دێلفی، رایگەیاند: توركیا هەڕەشەیە بۆ سەر یۆنان و یۆنانیش دەتوانێت لە ماوەی پێنج دەقیقەدا تەدبیری سەربازیی خۆی وەربگرێت و چیمان بوێت دەیكەین.
هوپیس ئاماژەی بەوەدا: هێزە چەكدارەكانی یۆنان ئامادەن بۆ هەر سیناریۆیەك و نابێت هەست بە بچووكترین ئاماژەی نائەمنی بكەن.
راشیگەیاند: بەرنامەی نوێی چاكسازیی لەسەر پێنج پارامێتری بنەڕەتی بنیات نراوە و ئامانجیان زیادكردنی بەكارهێنانی ئۆپەراسیۆنی سیستمەكانی ئێستا بووە و یۆنان بەنیازە یەكەیەكی نوێ بۆ هێزی دەریایی و ئاسمانی دروست بكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە توانای ئۆپەراسیۆنی سوپای یۆنان بەهێزتر دەكەن.